سه‌رچاوه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و به‌ڵێنه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به سووریاى داوه بۆ هه‌ڵگرتنى سزاكان، حاڵه‌تێكى په‌له‌كردنى له حكوومه‌ت دروست كردووه. به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكایش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاكان، كارێكى زۆر ئاڵۆزه و كاتێكى زۆرى ده‌وێ.
سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئایار، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه بڕیارى هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، جۆرێك له په‌له‌كردنى له‌ناو حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكى دروست كردووه، پێویستى به چه‌ندان پێداچوونه‌وه‌ى ته‌كنیكیى ئاڵۆز هه‌یه كه له‌وانه‌یه چه‌ندان هه‌فته بخایه‌نێت.
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێنى روون كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌یه‌وێ له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا مۆڵه‌ت به هه‌ڵگرتنى هه‌ندێك سزا بدات بۆ ئه‌وه‌ى بوارى ئابوورى سووریا فراوان بێت.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، بڕیارى دا سزاكانى سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرێت. هه‌ر دواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ،
شاره‌زایان باسیان له ئاڵۆزیى جێبه‌جێكردنى بڕیاره كرد و گوتیان، به چه‌ندان قۆناغ سزا به‌سه‌ر سووریا سه‌پێنراوه و هه‌ڵگرتنى سزاكان وا ئاسان نییه، چونكه یه‌كه‌م جار له ساڵى 1979 ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر سووریا سه‌پاندووه.