حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن پشتڕاستیان كرده‌وه كه دوو مووشه‌كی بالیستیكییان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن له نزیك ته‌لئه‌بیب كردووه.
سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له یه‌مه‌نه‌وه مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه و له ئاسمان توانیویانه مووشه‌كه‌كه بته‌قێننه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و مووشه‌كه‌وه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له چه‌ند شارێكی ئیسرائیل لێ دراوه و دوای راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئیسرائیل، حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیش پشتڕاستیان كرده‌وه كه دوو مووشه‌كی بالیستیكییان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه و ویستوویانه فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن بكه‌نه ئامانج.
دوێنێ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له حووسییه‌كان كردبوو ئه‌گه‌ر درێژه به هێرشه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وا نه‌ك دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و گرووپه، به‌ڵكو ته‌واوی رێبه‌رانیشیان ده‌كه‌نه ئامانج و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر رێبه‌رانی حزبوڵا و حه‌ماسیان هێنا، به‌سه‌ر حووسییه‌كانیشی ده‌هێنن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌حیا سه‌ریع گوته‌بێژی سه‌ربازیی حووسییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه هێرشه‌كانیان تا ئه‌و كاته به‌رده‌وام ده‌بێت كه ئیسرائیل كۆتایی به گه‌مارۆدانی غه‌زه بهێنێت.
ماوه‌ی رابردوو حووسییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتر نه‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه ئیسرائیل ناگرێته‌وه و ماوه‌یه‌كه حووسییه‌كان كاریان به كه‌شتییه بازرگانییه‌كان نییه و ته‌نیا له رێی مووشه‌كه‌وه سه‌رئێشه بۆ ئیسرائیل دروست ده‌كه‌ن.