جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتیى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و په‌رله‌مانتارێكى عێراقى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه بڕیارى خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانى داوه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا توركیا هیچ پلانێكى بۆ كشانه‌وه‌ى بنكه‌كانى له سنوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئایار، جه‌بار یاوه‌ر لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید داوه و ده‌ڵێ، "ئێسته هاوئاهه‌نگی له نێوان به‌غدا و هه‌رێم هه‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى چه‌كدادانى په‌كه‌كه و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركیا له عێراق". یاوه‌ر دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تا ئێسته هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركیا و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بابه‌ته‌ش پێویستى به كۆششى دیپلۆماسى هه‌یه.
یاوه‌ر باسى له‌وه كردووه له ناو سنوورى عێراق- توركیا، 80 بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌یه و له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى پێنج هه‌زار سه‌رباز، به بوونى چه‌ك و جبه‌خانه‌ى جۆراوجۆرى سه‌ربازى.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت
عه‌لاوى به‌نداوى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق، لێدوانى داوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، توركیا هیچ پلانێكى بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى نییه، ره‌نگه له‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌بێت، دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ش ئه‌وه‌یه توركیا متمانه‌ى به هه‌نگاوه‌كانى په‌كه‌كه نییه، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌كه‌كه و چه‌كدانانى، هیچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركیا نامێنێ.
ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى رابردوو په‌كه‌كه بڕیارى دا رێكخستنه‌كانى خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و چه‌ك دابنێ و هیچ چالاكییه‌ك به ناوى په‌كه‌كه نه‌كرێت.