رۆژنامه‌ى "هارتس"ى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، ئیسرائیل ئه‌و كه‌سانه ده‌خاته ریزى سوپاوه كه نه‌خۆشیى ده‌روونییان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى كه‌میى ژماره‌ى جه‌نگاوه‌ران بكاته‌وه، کە هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشانه خۆیان كوشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئایار، رۆژنامه‌ى
هارتسى ئیسرائیلى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ى تووشبووى نەخۆشیی ده‌روونین، له ریزى سوپا له ئه‌ركدان، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ سوپاى ئیسرائیل دروست كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپا گوتوویه‌تى، "ئه‌نجامدانى پكشنینێكى گشتى بۆ حاڵه‌تى ده‌روونى، ئاستى ئه‌و ته‌نگژه‌یه ئاشكرا ده‌كات و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه وا بكات سوپا ژماره‌ى سه‌ربازانى به‌گوێره‌ى پێویست نه‌بێت".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى هارتس، له سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له غه‌زه له تشرینى یه‌كه‌مى 2023، نزیكه‌ى 35 سه‌رباز خۆیان كوشتووه و ته‌نانه‌ت 24 سه‌ربازیان له كۆتایى 2024دا خۆیان كوشتووه.