حكوومه‌تی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، له ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگریی نهێنی و ئاڵۆزدا، توانیویه‌تی ته‌واوی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی سووریا كه تایبه‌تن به ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه و پێوه‌ندییان به ''ئیلی كوهین'' سیخوڕی به‌ناوبانگی ئیسرائیلیی ده‌یه‌ی شه‌سته‌كاندا هه‌یه، بۆ ئیسرائیل بگوازنه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی وڵاته‌كه بكات، بڵاوی كرده‌وه ئه‌و ئۆپراسیۆنه به هاوكاریی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی وڵاتێكی تر جێبه‌جێ كراوه.
ئیلی کوهین، سیخوڕێكی ئیسرائیلی بوو كه له ده‌یه‌ی شه‌سته‌كاندا به ناسنامه‌ی ''كامیل ئه‌مین سابت''، توانی دزه بكاته ناو حكوومه‌تی ئه‌وكاتی سووریا و خۆی له رێبه‌رانی ئه‌و وڵاته نزیك بكاته‌وه.
ئه‌و بووه هاوڕێی به‌رپرسانی باڵای سووریا و به نهێنی زانیاریی زۆر وردی سه‌ربازی و ته‌ناهی له‌باره‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، به‌تایبه‌تی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان بۆ ئیسرائیل گواسته‌وه.
زانیارییه‌كانی ئه‌و سیخوڕه كاریگه‌رییه‌كی زۆر به‌رچاوی له‌سه‌ر جه‌نگی شه‌ش رۆژه‌ی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب هه‌بوو، هۆكاری سه‌ره‌كی بوو له‌وه‌ی ئیسرائیل له جه‌نگه‌كه‌دا سه‌ر بكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، کوهین له ساڵی 1965 دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو له چ شوێنێكه‌وه په‌یامی رادیۆیی بۆ ئیسرائیل ده‌نێرێت، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سووریا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای دادگاییكردن له سێداره درا.
ئیسرائیلییه‌كان ئه‌و سیخوڕه به پاڵه‌وانی نیشتمانیی ده‌زانن و رێزێكی تایبه‌تی لێ ده‌گرن، دیاره پێیان باش بووه ده‌ستیان به ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه هه‌واڵگرییانه رابگات كه پێوه‌ندییان به سیخوڕه‌كه هه‌بووه و له ده‌زگای ته‌ناهیی حكوومه‌تی پێشووی سووریا پارێزرابوون.
هێشتا حكوومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع كه میراتگری حكوومه‌تی ئه‌سه‌ده، له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه گرنگه هه‌واڵگرییانه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه. رووداوه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت ئیسرائیل هه‌ژموونێكی زۆر باڵای به‌سه‌ر سووریای سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د شه‌رعدا هه‌یه.