ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، دژی تره‌مپ هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌وی به بێڕێزی و دوژمنكارانه هه‌ژمار كرد.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به ئایه‌تی 120ی سووڕه‌تی ئال عه‌مران كردووه كه ده‌ڵێت، ''ئه‌گه‌ر ئێوه دڵخۆش بن، ئه‌وان (دوژمنان) خه‌مبار ده‌بن، هه‌ر كاتێك زیانێك به ئێوه گه‌یشت ئه‌وان دڵخۆش ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرن و چاكه بكه‌ن، فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وان هیچ زیانێكی بۆتان نابێت.''
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ریی ئێران، باس له گه‌شتی ئه‌مدواییانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه و نووسراوه، شێوازی قسه‌كردنی هێرشبه‌رانه و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دژی ده‌ستكه‌وته خۆماڵی و ئاشتیخوازه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، نیشانه‌ی تووڕه‌یی و ئیره‌ییانه به‌رانبه‌ر پێشكه‌وتنه زانستی و به‌رگرییه‌كانی ئێران.
هاوكات ئاماژه‌ی داوه هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له ئێران روویان داوه، ره‌وایه‌تی و ئاشتیخوازانییه‌كه‌ی چه‌ندان جار له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێ هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كاتێكدایه كه بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه بچێت، هه‌رچه‌نده له دوێنێوه هه‌ردوو وڵات جارێكی تر ده‌ستیان به ده‌ستنیشانكردنی هێڵی سوور به‌رانبه‌ر یه‌كتر كردووه.
شه‌وی رابردوو ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران رای گه‌یاند، ته‌نانه‌ت به رێژه‌ی 1% رێگه به پیتاندنی یۆرانیۆم ناده‌ن. له به‌رانبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رای گه‌یاند، به رێككه‌وتن یان به بێ رێككه‌وتن درێژه به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ده‌ن.
سه‌عاتێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمانه‌یه، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی، ویتكاف ئاگای له واقیعی دانوستان نییه و پێویسته بزانێت ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان نیگه‌رانن و ده‌یانه‌وێت دڵنیا بن له‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م ناهێنین، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین دڵنیاییان پێ بده‌ین و هه‌نگاو بنێین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان نه‌گونجاو بێت، ئه‌وا شتێكی ئاساییه ره‌ت ده‌كرێنه‌وه.
جێی باسه ئێران ئێسته به رێژه‌ی 60% یۆرانیۆم ده‌پیتێنێت و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی پێویستی به 90% هه‌یه. به‌پێی رێككه‌وتنی ناوكیی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران كه له ساڵی 2015 واژوو كرا و تره‌مپ له 2018 لێی كشایه‌وه، ئێران بۆی هه‌بوو به رێژه‌ی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت، هه‌ر خۆی رێككه‌وتنه‌كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌سه‌ر ده‌چێت، چونكه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ دانرابوو.