ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتى، "هێشتا هه‌سه‌ده ئه‌و رێككه‌وتنه دوا ده‌خات كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریاى كردووه" له دۆسیه‌ى په‌كه‌كه‌یش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، "له ئاراسته‌كه پێشكه‌وتنى باش هه‌یه به‌ره‌و ئه‌رێنى ده‌ڕوات".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ى ئایار،
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له ئازه‌ربایجان لێدوانى بۆ رۆژنامه‌نووسانى توركیا داوه و له به‌شێكى لێدوانه‌كانى باس له دۆسیه‌ى هه‌سه‌ده ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات توركیا پێشوازى له‌و رێككه‌وتنه كردووه، كه له نێوان هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات"هه‌سه‌ده" و حكوومه‌تى سووریا كراوه. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، "پێشتر پێشوازیمان له رێككه‌وتنه‌كه كرد كه پێى گه‌یشتوون، به‌ڵام ئێمه ده‌بینین هه‌سه‌ده هێشتا به‌رده‌وامه له شێوازه‌كانى دواخستن، ده‌بێت واز له‌مه بهێنێ".
ئه‌ردۆغان باس له‌وه‌ش ده‌كات كه توركیا له نزیكه‌وه چاودێرى بڕیاره‌كانى سووریا ده‌كات.
له به‌شێكى تر‌ى باس له دۆسیه‌ى "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدادانى په‌كه‌كه" ده‌كات و وه‌ك پێشتر پرۆسه‌كه به "توركیاى خاڵى له تیرۆر" ناو ده‌بات و ده‌ڵێ، "له ئاراسته‌ى ده‌ستپێشخه‌رى توركیاى خاڵى له تیرۆر پێشكه‌وتنى باش هه‌یه و به‌ره‌و ئه‌رێنى ده‌ڕوات".