رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، به رژدى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل تاوتوێى هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر نهێنى كردووه و تاوتوێى پلانه‌كانى كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئایار
رۆژنامه ئیسرائیلیه‌كان ئاشكرایان كردووه، نه‌ته‌نیاهۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى كردووه، ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه رێگه نه‌دراوه به‌شداربووان مۆبایل به‌كاربهێنن. رۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیلى باسى له‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كاریى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئێرانیش له‌به‌ر چاو گیراوه.
له‌وانه مه‌زه‌نده‌ى ئه‌وه كراوه هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران وا ده‌كات هه‌زاران مووشه‌كى قوڕس بكه‌وێته سه‌ر خاكى ئیسرائیل، له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان نزیكه‌ى 700 كلیۆگرام بنڤ ئه‌مه‌ش په‌ككه‌وتنى ئابوورى ئیسرائیل ده‌بێت له ماوه‌ی دوو تا چوار رۆژ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌ر له راگه‌یاندنى بارى له‌ناكاو.
بۆ ئه‌م سیناریۆیه ئیسرائیل تاوتوێى ئه‌و خاڵانه‌ى كردووه: كردنه‌وه‌ى 10 هه‌زار په‌ناگه‌ى گشتى، ئاماده‌كردنى نه‌خۆشخانه‌كان، ئاماده‌كردنى هه‌ندێك ناوچه بۆ چۆڵكردنى خێراى هه‌ندێك ناوچه‌ى تر، به‌هێزكردنى به‌ره‌ى ناوخۆ و سه‌نته‌ره‌كانى فریاكه‌وتن.
رۆژنامه‌ى هارتسى ئیسرائیلیش باسى ئه‌وه‌ى كردووه، گرژیى نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌نیاهۆى له‌وپه‌ڕى خراپییه، تره‌مپ به نه‌ته‌نیاهۆى گوتووه، "داوام لێكردى هێرشه مه‌كه سه‌ر ئیسرائیل، به كورتیه‌كه‌ى مه‌یكه".