میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "به‌غدا ئیسرائیل به برسیكردنى خه‌ڵكى غه‌زه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌چى خۆى هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات" له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئالووسى ده‌ڵێ، "ناكرێت بژێوى ملیۆنان كه‌س به مه‌زنده‌ى كه‌سێك رابگیرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئایار، میسال ئالووسى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى بڕیارى راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كردووه و ده‌ڵێ، "به‌غدا ئیسرائیل به برسیكردنى خه‌ڵكى غه‌زه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌چى خۆى هه‌مان سیاسه‌ت له‌سه‌ر هاووڵاتیانى خۆى په‌یڕه‌و ده‌كات، به تایبه‌تى مووچه مافێكى ده‌ستوورییه".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئالووسى ده‌ڵێ، "ناكرێت بژێوى ملیۆنان كه‌س به مه‌زنده‌ى كه‌سێك رابگیرێت، له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر مه‌زنده‌كردنه‌كه هه‌ڵه بوو چۆن ده‌كرێت خه‌ڵك به هۆى هه‌ڵه‌ى كه‌سێكه‌وه مه‌ینه‌تى ببینێت".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق بڕیارى دا مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان نه‌نێرێت، به بیانووى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى پشكى ئه‌مساڵى خۆى به ته‌واوى بردووه، له كاتێكدا ته‌واوى بیانووه‌كانى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه، ئالووسى سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌و بڕیاره هه‌ڵچوونه و مه‌ترسیداره، ناده‌ستوورى و نایاساییه، له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنى حكوومه‌ت ناگونجێت، چونكه ئه‌و حكوومه‌ته له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتن و كارنامه كار ده‌كات، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن وه‌زیرێكى ئه‌و حكوومه‌ته دراوه".
میسال ئالووسى پێیوایه بڕیارى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ نه‌رێتى موسڵمانان ناگونجێت و بۆیه داوا ده‌كات به‌په‌له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌م بڕیاره راست بكاته‌وه، ئالووسى ده‌ڵێ، "له رۆژانێكى وا پیرۆز و موباره‌ك له لاى موسڵمانان، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببڕێت، ئه‌وه به بڕواى من تاوان و هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و هیوادارم سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا بڕیارى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بده‌ن".
له كۆتایى قسه‌كانیشى میسال ئالووسى ده‌ڵێ، "هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى عێراق هه‌ن، باوه‌ڕیان به فیدڕالیزم نییه، باوه‌ڕیان به مافى كورد و عه‌ره‌بى سوننه نییه، ئه‌وان باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تێكى شیعه‌ى وه‌لائى هه‌یه".