شێروان دووبه‌ردانى په‌رله‌مانتارى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "نووسراوى وەزیرى دارایى عێراق پێكه‌نیناوییه، به‌ڵام لێكه‌وته‌ى ترسناكى ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئایار، شێروان دووبه‌ردانى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌ریه نیوز داوه و ده‌ڵێ، "نووسراوكه‌ى وه‌زیرى دارایى كه باس له‌وه ده‌كات حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى وه‌رگرتووه، بۆ ئێمه له‌ناكاو بوو، بابه‌تێكى پێكه‌نیناوییه و ئه‌مه له هیچ وڵاتێك رووى نه‌داوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "تا ئێسته وه‌زاره‌تى دارایى خشته‌كانى بودجه‌ى 2025 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كردووه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى سیاسییه به پله‌ى ئیمتیاز" شێروان دووبه‌ردانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، هه‌ر كاتێك بابه‌تى هه‌ڵبژاردن نزیك ببێته‌وه كێشه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواش ده‌كات محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق یه‌كسه‌ر بڕیارى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات.