دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا گوتى، "لایه‌نه‌كان نزیكن له رێككه‌وتن بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ له كه‌رتى غه‌زه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى رای ده‌گه‌یه‌نم".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى ئایار، لێدوانێكى
دۆناڵد تره‌مپ بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا باس له رێككه‌وتنى غه‌زه ده‌كات و ده‌ڵێ، "لایه‌نه‌كان نزیكن له رێككه‌وتن به‌گوێره‌ى پێشنیازه‌كه‌ى ستیڤ وایتكۆف".
تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن ئاشكراى كردووه، پێشنیازى وایتكۆف نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بریتییه له وه‌ستانى شه‌ڕ، له هه‌مان كاتدا ده‌بێت ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت.
جیا له‌مه‌ش ده‌بێت 10 بارمته‌ى ئیسرائیلى ئازاد بكرێن و ته‌رمى 18 شیان راده‌ست بكرێنه‌وه، له به‌رانبه‌ردا 125 دیلى فه‌له‌ستینى كه سزاى هه‌تاهه‌تاییان هه‌یه ئازاد بكرێن، هه‌زار و 111 كه‌سیش له دانیشتووانى غه‌زه كه دواى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه گیراون، ئازاد بكرێن.
له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونى ئاگربه‌ست، تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن باسى له‌وه كردووه، درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ست به مه‌رج و به رێككه‌وتنى هه‌ردوولا ده‌بێت. دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانى له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات، به‌ڵام گره‌نتیى هه‌ڵنه‌گیرسانه‌وه‌ى شه‌ڕ نادات.