رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌كه‌وێته جووڵه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى مووچه، بۆ ئه‌و ئامانجه‌یش په‌یوه‌ندى به فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى ئایار، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، راپۆرته‌كه نووسیویه‌تى، مووچه هه‌ولێر له‌وه نزیك ده‌كاته‌وه بایكۆتى به‌غدا بكات. له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، به‌رپرسانى كورد له هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ر راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، كارتى بایكۆتكردن نیشان به‌غدا ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سوودانى بكه‌وێته‌خۆ و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كه. به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رای گه‌یاندووه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى عێراق په‌یامى ناڕه‌زاییان به سوودانى داوه و كشانه‌وه و بایكۆتكردنیش یه‌كێكه له بژارده‌كان.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه‌ش كردووه سوودانى پێوه‌ندى خێراق به فراكسیۆنه كوردییه‌كانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانیان كۆده‌بێته‌وه. نووسراوێكى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق، له‌باره‌ى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى له عێراق دروست كردووه.