موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له راگه‌یه‌نراوێكدا، سێ رێنوێنى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه و له یه‌كێكیان ده‌ڵێ، "هه‌ژاران مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه پاره‌ى گه‌نده‌ڵكاران وه‌ربگرن، به‌ڵام نابێت ده‌نگیان پێ بده‌ن".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى ئایار، موقته‌دا سه‌در په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا به سێ خاڵ رێنوێنیى بۆ لایه‌نگرانى ده‌رده‌كات كه له یه‌كه‌میان ده‌ڵێ، "حه‌رامه ناوى ئێمه‌ى بنه‌ماڵه‌ى سه‌در به‌كار بهێنرێت، ناوى دوو شه‌هیده‌كه‌ى سه‌در و ناوى منیش به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ نابێت به‌كار بهێنرێت".
له رێنوێنیى دووه‌مدا سه‌در ده‌ڵێ، "مافى هه‌ژار و نه‌دارانه ئه‌وه وه‌ربگرن كه گه‌نده‌ڵكاران دابه‌شى ده‌كه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ى ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن و كارتى ده‌نگدانیان پێ نه‌ده‌ن، ئه‌مه پاره‌ى خۆتانه و پاره‌ى ئه‌وان نییه، منه‌ت نییه به‌سه‌ر ئێوه‌وه. گه‌نده‌ڵكار ئه‌گه‌ر خۆیشى وه‌ك چاكه‌كار پێشان بدات، به‌ڵام هه‌ر به تاوانبار ده‌مێنێته‌وه".
له دوایین رێنوێنیدا ده‌شڵێ، "گوتوومه و دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه، بێده‌نگیمان قسه‌كردنه. مانایه‌كى ئه‌وه‌یه بێده‌نگیمان له گه‌نده‌ڵییان، ماناى ره‌زامه‌ندیى نییه له‌وان، باوه‌ڕیان پێ مه‌كه‌ن".
له 11ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و موقته‌دا سه‌در بڕیارى داوه به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كات.