بڕیاره سبه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى سه‌ردانى كه‌نارى رۆژئاواى فه‌له‌ستین بكه‌ن و ئیسرائیلیش هه‌ڕه‌شه‌ى رێگرتنیان لێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى ئایار، تۆڕى هه‌واڵى
سى ئێن ئێن بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سبه‌ى یه‌كشه‌م وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب له رامه‌ڵا له كه‌نارى رۆژئاوا له فه‌له‌ستین، له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستین كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن، كه‌چى حكوومه‌تى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێ، "رێگریى له وه‌زیره‌كان ده‌كه‌م".
سه‌رچاوه‌یه‌كى سعوودى بۆ ئاژانسه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه، سبه‌ى یه‌كشه‌م فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه، ده‌گاته فه‌له‌ستین و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌له‌ستین كۆببێته‌وه.
به‌رپرسێكى ئیسرائیلى ده‌ڵێ، "ئیسرائیل هاوكاریى پلانه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستین ناكات بۆ میواندارى شاندى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب كه به سه‌رۆكایه‌تیى سعوودیه ده‌چنه رامه‌ڵا، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بێزاركه‌ره"، له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئیسرائیل دووپاتى كردووه‌ته‌وه، رێگه به هیچ جووڵه‌یه‌ك نادرێت ناسه‌قامگیریى ته‌ناهیى دروست بكات".
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى عه‌ره‌ب به ئامانجى تاوتوێكردنى بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینه كه سعوودیه و فڕه‌نسا كار بۆ سه‌رخستنى بیرۆكه‌كه ده‌كه‌ن.