دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نرا ئه‌مه‌ریكا پێشنیازێكی نوێی خستووه‌ته به‌رده‌م ئێران و له رێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان ره‌وانه‌ی تارانی كردووه، رۆژنامه‌كانی نیویۆرك تایمز و ئه‌كسیۆس به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پێشنیازه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
نیویۆرك تایمز به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار باسی له‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا له‌و پێشنیازه‌دا داوای له ئێران كردووه پیتاندنی یۆرانیۆم به یه‌كجاری بوه‌ستێنێت و له به‌رانبه‌ردا كۆنسێرسیۆم یان گرووپێكی هاوبه‌ش به به‌شداریی سعوودیه، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران و ئه‌مه‌ریكا دابمه‌زرێت و به‌یه‌كه‌وه وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئاشتیخوازانه به‌رهه‌م بهێنن.
هاوكات باراك راوید هه‌واڵنێری ئه‌كسیۆس له راپۆرتێكی تردا، به‌شێك له ورده‌كاریی پێشنیازه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و گرووپه له ژێر چاودێریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه درێژه به كار و چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كردووه ئه‌گه‌ر ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم به ته‌واوی هه‌ڵپه‌سێرێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا مافی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران به فه‌رمی ده‌ناسێت.
پێویسته بگوترێ شه‌وی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، پێشنیازێكی رێككه‌وتنیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێ گه‌یشتووه.
دواتر كارۆلین لویت گوته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشنیارێكی تێروته‌سه‌ل و باشی بۆ ئێران ناردووه و بۆ ئێران زۆر به‌سووده ئه‌گه‌ر قبووڵی بكات.
ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی باس له ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات، روونی كرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكات ئێران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی رابگات.
سه‌عاتێك به‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوی كرده‌وه، هاوتا عومانییه‌كه‌ی سه‌ردانی تارانی كردووه و پڕۆژه پێشنیازێكی به ئێران داوه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، بۆیه‌ش به‌مزووانه وه‌ڵامێكی شایسته‌یان پێ ده‌ده‌نه‌وه.
پێویسته بگوترێ له ماوه‌ی لانی كه‌م هه‌فته‌ی رابردوودا ئێران و ئه‌مه‌ریكا چوونه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كان و نزیكبوونه‌وه له جۆرێك رێككه‌وتن، به‌ڵام هێشتا هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر شتێكی هاوبه‌ش ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه. تا ئێسته پێنج گه‌ڕی دانوستان به‌ڕێوه چووه و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن له گه‌ڕی شه‌شه‌م، رێككه‌وتنێك واژوو بكه‌ن.