دادگه‌ى فیدڕاڵى روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر سكاڵاى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، سكاڵاكانیان شێوه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌رگرتووه، به نزیكترین كات بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى حوزه‌یران دادگه‌ى فیدڕاڵى له
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ئه‌مڕۆ سكاڵا له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تۆمار كرا تایبه‌ت به داواكاريى به‌رده‌وامبوونى خه‌رجكردنى مووچه له هه‌رێمى كوردستان له كاتى دیاریكراوى خۆى به گوێره‌ى بڕیارى (224 وموحدتها 269/اتحادیه/2023 فی 21\2\2024).ئه‌م دادگایه. هه‌روه‌ها داواى ده‌ركردنى فه‌رمانێكى وه‌لائییان كرد بۆ پابه‌ندبوونى وه‌زاره‌تى دارایى فیدڕاڵى".
له به‌شێكى تر‌ى روونكردنه‌وه هاتووه، بڕیارى پێشترى دادگاى فیدڕاڵى بۆ ئه‌وه بووه سه‌رۆك وه‌زیران له حكوومه‌تى فیدڕاڵى و حكوومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند بكرێن به‌و بڕیاره‌ى سه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ به بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان. ئێستایش سكاڵاكه داوا ده‌كات فه‌رمانێكى وه‌لائى بۆ مووچه له‌لایه‌ن دادگه‌ى فیدڕاڵى بدرێت.
له كۆتایى روونكردنه‌وه‌كه هاتووه، "ئه‌و داوایه شێوه‌ى ياسايی وه‌رگرتووه، به نزیكترین كات تاوتوێى ده‌ركردنى فه‌رمانێكى وه‌لائى بۆ ده‌كرێت". له كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق بڕیارى دا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به مانگى ئایار و دواتره‌وه ره‌وانه نه‌كات.