بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بێتە سازكردن، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە رژدی خەریكی جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانە و بڕیارە سبەی سێشەم دەرگەی پێشكەشكردن بۆ كارمەندی دەنگدان واڵا بكرێت.
بەپێی
بەیاننامەیەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیارە لە ئێوارەی سبەی سێشەم لینكی پێشكەشكردن لە تەواوی لاپەڕە و سەكۆ ئەلیكترۆنییەكانی كۆمسیۆن بڵاو بكرێتەوە، بۆیە ئەوانەی خواستی پێشكەشكردنیان هەیە چاودێریی لاپەڕەكانی كۆمسیۆن بكەن و دوای ئەكتیڤبوونی لینكەكە ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
بەپێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت و دەرچووان و قوتابیان، لەوانەش كە خاوەنی بڕوانامەی باڵان دەتوانن ناویان تۆمار بكەن.