دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى هاوسه‌رگیریی ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌گه‌ڵ عوده‌ى عه‌واد په‌رله‌مانتارى سادقوون، عوده‌ى روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، "من هاوسه‌رى ته‌یف نیم، به‌ڵام زۆر هاموشۆى وه‌زاره‌تم كردووه، 30 هه‌زار كه‌سى بۆ دامه‌زراندووم، بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاو بووه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى حوه‌زیران، ده‌نگۆى هاوسه‌رگیریى ته‌یف سامى له‌گه‌ڵ
عوده‌ى عه‌واد كه په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سادقوونه بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به باڵى سیاسى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌ناسرێت، به‌ڵام عوده‌ى عه‌واد كه چه‌ندان خوله په‌رله‌مانتاره، روونكردنه‌وه‌ى داوه و ده‌ڵێ، "ئه‌مه به‌هۆى ئه‌وه دروست بووه من زۆر هاموشۆى وه‌زاره‌تم كردووه، له 2021 نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌س له به‌سره بڕیارى دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچوو، بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش دروست بوو".
عه‌واد پێی وایه به‌هۆى ئه‌وه‌ى توانیویه‌تى كه‌سانێكى زۆر به بڕیارى ته‌یف سامى دابمه‌زرێنێ، ئه‌وا ده‌نگۆى هاوسه‌رگیریى بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێ، "ته‌یف له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كان هاوكاره". عوده‌ى عه‌واد دووپاتى ده‌كاته‌وه تا ئێسته سه‌ركرده سیاسییه‌كان پرسیارى راستیى ئه‌و بابه‌ته‌یان لێ نه‌كردووه.
رۆژنامه‌نووسى عێراق قه‌حتان عه‌دنان له
ڤیدیۆیه‌كدا ره‌خنه له‌و لێدوانه‌ى عوده‌ى عه‌واد ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "ته‌نیا بۆ تۆ وایه و له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌رله‌مانتاران وا نییه، تۆ هه‌ر چییه‌ك داوا بكه‌یت ئه‌و وه‌ستاوه". قه‌حتان عه‌دنان پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات، "ئه‌گه‌ر ده‌نگۆ بێت، ئه‌وه بۆ ته‌نیا له‌سه‌ر تۆ هه‌یه". دواتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێ، "ئێسته عه‌سائیب وه‌زاره‌تی داراییشیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش هاوسه‌رگیرییه‌كى كاسۆلیكییه، چونكه ته‌ڵاقى تێدا نییه، ئه‌مه هاوسه‌رگیریى به‌رژه‌وه‌ندییه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه ده‌رناكرێت".
دواتر قه‌حتان به توانجه‌وه ده‌ڵێ، "عه‌سائیب دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و دواى ئه‌وه‌ى چوونه ناو هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، وه‌زاره‌تى دارایى مابوو، به مێردیان دا".