وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ سووریا به‌رده‌وامه و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نادات. تا ئێسته‌یش عێراق له دیداره‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆك سووریا و عزه‌ت شابه‌نده‌ر بێده‌نگه.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى حوزه‌یران، روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ سووریا داوه و دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ بڕیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نییه.
مه‌یسه‌م سافى گوته‌بێژى
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق ده‌ڵێ، گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ سووریا چه‌ندان ساڵه وه‌ستاوه، ته‌نیا ماوه‌یه‌ك گه‌شته‌كانى كۆمپانیاى "أجنحه الشام" ئه‌نجام ده‌درا، ئه‌ویش دواتر وه‌ستا. ئه‌و لێدوانه‌ى عێراق له كاتێكه، سووریا نرخى پێدانى ڤیزه‌ی به عێراقییه‌كان بۆ 250 هه‌زار دۆلار به‌رز كردووه‌ته‌وه.
تا ئێسته پێوه‌ندیى نێوان سووریا و عێراق ئاسایى نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له ناوه‌ڕاستى ئایارى رابردوو بانگهێشتى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ى له لووتكه‌ى عه‌ره‌بى له به‌غدا ئاماده بێت، به‌ڵام به هۆى گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ى شیعه‌كان گه‌شته‌كه‌ى بۆ عێراق ئه‌نجام نه‌دا.
دوێنێ به یه‌ك رسته سه‌رۆكایه‌تیى سووریا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع پێشوازیى له عزه‌ت شابه‌نده‌ر نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه، كه‌چى تا ئێسته عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌داوه.