ئاژانسی تەسنیم: بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئێران لە تاران کرایە ئامانج

:: AM:02:09:15/06/2025 ‌
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردەوە کە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل، بارەگای وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی لە تارانی پایتەخت کردووەتە ئامانج و زیانی بە یەکێک لە باڵەخانەکانی گەیاندووە.

ئاژانسەکە نووسیویەتی: "لەم هێرشەی ئەمشەوی هێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیدا بۆ سەر تاران، بارەگای وەزارەتی بەرگری کرایە ئامانج. یەکێک لە باڵەخانەکانی بارەگاکە زیانێکی سووکی بەرکەوتووە."


وشە - پۆڵا مەحموود