دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندیى به هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر ئێرانه‌وه نییه و ده‌شڵێ، "ده‌توانین به ئاسانى به رێككه‌وتنى نێوان ئێران و ئیسرائیل بگه‌ین".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى حوزه‌یران،
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له شه‌وى رابردوو ده‌ڵێ، "هیچ پێوه‌ندییمان به‌و هێرشانه‌وه نییه". له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، به‌وپه‌ڕى هێز و به به‌رزترین ئاست وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ باس له راگرتنى شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌توانین به ئاسانى به رێككه‌وتنى ئێران و ئیسرائیل بگه‌ین و كۆتایى به‌و ململانێیه بهێنین".
له به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى رابردوو، ئیسرائیل و ئێران شه‌ڕیان له دژى یه‌كتر هه‌ڵگیرساندووه و زیانى گیانى و مادى له هه‌ردوولا هه‌یه، ناسه‌قامگیریش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه دروست بووه.