رۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هیوم" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆكی رووسیا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و ئێران گفتوگۆیان كردووه، دواتر هۆشدارییه‌كی بۆ رابه‌ری ئێران گواستووه‌ته‌وه كه رژێمه‌كه‌ی له مه‌ترسیدایه و گرنگه به دانوستان رازی بێت.
پێگه‌ی
"ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا قسه‌یان كردووه، ئه‌وه گه‌یشتوون كه هۆشدارییه‌كی رژد بۆ عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری ئێران بگوازرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر رازی نه‌بن به دانوستان، رژێمی ئێران له مه‌ترسییه‌كی رژددایه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه پێوه‌ندییه‌كی پوتین له‌گه‌ڵ تره‌مپ، له‌سه‌ر داوای ئێران بووه. له كاتێكدا رووسیا به چڕی له جووڵه‌ی سیاسیی خۆیدایه بۆ وه‌ستانی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه فراوانتر ببێته‌وه.
رۆژنامه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه كه پوتین خامنه‌یی له‌و مه‌ترسییه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئامۆژگاریی كردووه، هه‌رچی پێیان ده‌كرێت زۆر به‌خێرایی به دانوستان رازی بن، ئه‌گه‌ر نا ئاكامه‌كه‌ی بۆ رژێمه‌كه‌یان باش نابێت.
دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكیش بۆ "ریته‌رز" گوتوویانه، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دژی ئه‌و پلانه‌ی ئیسرائیل بووه كه ویستوویانه خامنه‌یی بكه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانیان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه دوێنێ تره‌مپ گوتی، گه‌شبینه كه پوتین رۆڵی ناوه‌ندگیری له نێوان ئیسرائیل و ئێران ببینێت.
یسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، رابه‌ری ئێران ده‌یه‌وێ تاران هاوشێوه‌ی به‌یرووت بكات.
شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران له 13ى ئه‌م مانگه هه‌ڵگیرساوه و تا ئێسته به توندى به‌رده‌وامه.