حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریى به 36 وڵات ده‌دات له‌وه‌ى وردبینى له به‌ڵگه‌كانى گهشتكردنى هاووڵاتییانیان بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا دواى دوو مانگى تر سزایان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بروسكه‌ى به 36 وڵات داوه، له رێگه‌ى باڵوێزخانه و كونسوڵگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 60 رۆژ وردبینى له به‌ڵگه‌كانى گه‌شتكردن بكه‌ن و چاكتریان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌مه‌ریكا سزایان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێ و رێگه نادات هاووڵاتییانى ئه‌و 36 وڵاته سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن. زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه له ئه‌فریقادان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه، جیا له پكشنینى پاسپۆرتى هاووڵاتییان، ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه ئه‌و هاووڵاتییانه‌یش وه‌ربگرنه‌وه كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركراون، یان به نایاسایى روویان له ئه‌مه‌ریكا كردووه. هه‌ریه‌كه له سووریا و میسر و باشوورى سوودان و مۆریتانیا له لیسته‌كه‌دان.