بڕیار بوو شاندێكى باڵاى توركیا سه‌ردانى عێراق بكات، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێى كۆمه‌ڵێك دۆسیه بكه‌ن كه گرنگترینیان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، دۆسیه‌ى چه‌كدانانى په‌كه‌كه و دۆخى سووریا بوو، كه‌چى سه‌رچاوه عێراقییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه واده‌ى سه‌ردانى شانده‌كه دواخراوه.
شه‌وى رابردوو 18ى حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، به‌هۆى شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران، سه‌ردانى شاندى توركیا بۆ به‌غدا دواخراوه. چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌و شانده له چه‌ندان وه‌زیرى توركیا پێكبێت و له‌لایه‌ن وه‌زیرى خوێندنى باڵاى توركیا سه‌رۆكایه‌تى بكرێت، له كارنامه‌یدا بوو چه‌ندان دۆسیه له‌گه‌ڵ عێراق تاوتوێ بكات، كه گرنگترینیان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت بوو بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركیا و له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى چه‌كدانانى په‌كه‌كه و دۆخى سووریا.
هه‌واڵى هاتنى ئه‌و شانده له 12ى ئه‌م مانگه بڵاو كرایه‌وه كه رۆژێك به‌ر له هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بوو بۆ سه‌ر ئێران.