نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق، په‌یامێكى هۆشداریى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا داوا له وڵاتان ده‌كات، شه‌ڕ بوه‌ستێنن، چونكه گاریگه‌رییه‌كى خراپى بۆ ته‌واوى گه‌لانى ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى حوزه‌یران،
عه‌لى سیستانى رابه‌رى باڵاى شیعه له عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات و له به‌شێكى تر‌ى دا ده‌ڵێ، "ئه‌و هێرشه ئه‌نجامى زۆر خراپى له‌سه‌ر بارودۆخى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌بێت، له‌وانه‌شه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و ئاژاوه‌یه‌كى گه‌وره به‌رپا بێت و مه‌ینه‌تیى گه‌لانى ناوچه‌كه زیاتر بكات".
سیستانى ده‌شڵێ، "هه‌موو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تى كاراكان و وڵاتانى دنیا، به‌تایبه‌تى وڵاتانى ئیسلامى ته‌واوى كۆشش بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و شه‌ڕه". سیستانى داوایش ده‌كات وڵاتان له برى شه‌ڕ، چاره‌سه‌رێكى ئاشتییانه و دادپه‌روه‌رانه بۆ دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بدۆزنه‌وه.