سوپاى ئیسرائیل رای گه‌یاند، شه‌وى رابردوو ئێران به 20 مووشه‌ك هێرشى كردووه و یه‌كێك له ئامانجه‌كان نه‌خۆشخانه‌ى سۆرۆكا بووه، ترسى ئه‌وه هه‌یه ماده‌ى مه‌ترسیدار له نه‌خۆشخانه‌كه بڵاو ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى حوزه‌یران، سوپاى ئیسرائیل بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به هێرشه مووشه‌كییه‌كانى ئێران، نه‌خۆشخانه‌ى سۆرۆكا " Soroka"له بئر سه‌بع كراوه‌ته ئامانج. سوپاى ئیسرائیل وێنه‌ى كاولكاریى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه‌ش كردووه، ترس هه‌یه له‌وه‌ى ماده‌ى ترسناك له ناوچه‌كه بڵاو ببێته‌وه.
كه‌چى ئێران رای گه‌یاندووه، فه‌رمانده‌یى سه‌ربازیى سوپاى ئیسرائیل و سه‌ربازگه‌یه‌كى له ته‌نیشت نه‌خۆشخانه كردووه‌ته ئامانج.
میدیاى ئیسرائیلى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێران له چه‌ند سه‌عاتى رابردوودا 20 مووشه‌كى ئاراسته‌ى ئیسرائیل كردووه، چه‌ندان ناوچه له ته‌لئه‌بیب و ده‌وروبه‌رى مووشه‌كیان به‌ركه‌وتووه، 40 كه‌س له خه‌ڵكى سڤیل بریندارن و دووانیان برینه‌كانیان سه‌خته.
نه‌خۆشخانه‌ى سۆرۆكا به یه‌كێك له سێ گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه داده‌نرێت، له‌سه‌ر 286 دۆنم دروست كراوه و له هه‌زار و 191 قه‌ره‌وێڵه پێكهاتووه.