میدیای ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌راك كه تایبه‌ته به ئاوی قورسی پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌م وڵاته.
كه‌ناڵی خه‌به‌ری ئێران ئاماژه‌ی داوه كه دامه‌زراوه‌كانی ئاوی قورس به دوو مووشه‌ك پێكراون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.
هاوكات باسیان له‌وه كردووه كه هیچ شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری ئه‌تۆمی و ماده‌ی تیشكده‌ر ''رادیۆئه‌كتیڤ'' له‌و شوێنه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، پێشتر ره‌چاوی ئه‌و جۆره هێرشانه كراوه.
وه‌ك میدیاكانی ئێران باسی ده‌كه‌ن به‌ر له‌و هێرشه، بنكه‌كه چۆڵ كراوه و وادیاره پێشتر ئیسرائیل ئێرانی له‌و هێرشه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
سوپای ئیسرائیل له مانگی ده‌ستكرده‌وه وێنه‌یه‌كی ئه‌و بنكه‌یه‌ی بڵاو كرده‌وه به بازنه‌یه‌كی سوور، وێڕای ده‌ستنیشانكردنی بنكه‌كه، هۆشداریی دابوو كه ده‌یكاته ئامانج و داوای له خه‌ڵك كردبوو لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و ئێران له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیی 13ی مانگه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی ئیسرائیل ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وته‌م رۆژی جه‌نگه و له رۆژانی رابردوودا ئیسرائیل جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده باڵاكانی ئێرانی كوشتووه، لانی كه‌م 15 زانای ئه‌تۆمی له‌ناو بردووه و ژماره‌ی كوژراوانی ئێران گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 500 كه‌س. هاوكات ژێرخانی سه‌ربازیی ئێرانی وێران كردووه. ئیسرائیل به فه‌رمی رای گه‌یاندووه كه ئاسمانی ئێرانی به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه.
له به‌رانبه‌ردا ئێران به‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیلی كردوون، ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كان هێڵی به‌رگریی ئیسرائیلیان بڕیوه و زیانیان به ئیسرائیل گه‌یاندووه و جگه له وێرانكردنی كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه، لانی كه‌م تا ئێسته 24 كه‌سی كوشتووه و سه‌تانی تری بریندار كردووه. قوربانییانی هێرشی به‌ره‌به‌یانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل كه ده‌گوترێ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كراوه‌ته ئامانج هێشتا دیار نییه و پێشبینی ده‌كرێ ئێران ژماره‌یه‌كی تری ئیسرائیلی كوشتبێت یان بریندار كردبێت.