عامر عه‌بدولجه‌بار په‌رله‌مانتار و وه‌زیرى پێشووى گواستنه‌وه له عێراق، دوو رۆژه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى به لێدوانێك خه‌ریك كردووه كه ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى عێراق به یه‌ك مووشه‌ك ده‌كه‌وێت و مانگێك ناخایه‌نێت".
دوو رۆژه میدیا عێراقییه‌كان
ڤیدیۆیه‌كى عامر عه‌بدولجه‌بار بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ناوه‌ڕۆكى ڤیدیۆكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى سه‌رقاڵ كردووه كه بریتییه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى، عامر عه‌بدولجه‌بار ده‌ڵێ، "به‌نده‌رى به‌سره بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت ئه‌گه‌ر مووشه‌كێكى به‌ر بكه‌وێت، هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌وه‌ستێت، دواى ئه‌وه مووچه ده‌وه‌ستێت، دواى ئه‌وه خۆپێشاندان ده‌ست پێ ده‌كات، دواتریش یاخیبوونى مه‌ده‌نى، ئینجا حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت، كه‌واته به یه‌ك مانگ حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تى ده‌كاته‌وه حكوومه‌تى عێراق بچێته ناو ململانێكان و ده‌ڵێ، "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له 2024 پێشنیازێكم بۆ پاراستنى عێراق له شه‌ڕه‌كان به حكوومه‌ت داوه". دواتریش باس له‌وه ده‌كات عێراق شیاوى ئه‌وه نییه بچێته شه‌ڕه‌وه و بتوانێت ئاسمانى خۆى بپارێزێت و به‌رگریى له خۆى بكات، ته‌نانه‌ت ناتوانێ به‌ره‌نگارى ته‌كنه‌لۆجیاى به‌رزى ئیسرائیل ببێته‌وه.
عامر عه‌بدولجه‌بار كه ئێسته په‌رله‌مانتاره و پێشتر له نێوان ساڵانى 2008 تا 2010 وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق بوو، له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه رووبه‌ڕووى تۆمه‌ت و ناوزڕاندن بووه‌ته‌وه.