سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌رتى نه‌وتى عێراق ئاشكراى ده‌كات، كارمه‌ند و شاره‌زایانى بیانى له بوارى كه‌رتى نه‌وت، له رێگه‌ى كوێته‌وه عێراقیان جێهێشتووه، هه‌رچه‌نده پێشتر عێراق نكۆڵى له‌و زانیارییه كردبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌ك له
كه‌رتى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كردووه، به‌شێك له‌و كارمه‌ند و شاره‌زا بیانییانه‌ى له كۆمپانیاكانى نه‌وت كار ده‌كه‌ن، عێراقییان جێهێشتووه. سه‌رچاوه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌وان له رێگه‌ى كوێته‌وه رۆیشتوون، به‌ڵام به‌هۆى ئاڵۆزبوونى رێكارییه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، بۆیه له دووره‌وه كار ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش له‌وان "به‌تایبه‌تى به‌ریتانیاییه‌كان" هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر كاره‌كانیان نین، كه‌چى مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
نه‌بیل مه‌رسوومى ئابووریناسى عێراقى باسى له‌وه كردووه، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و كارمه‌نده بیانییانه له ده‌ره‌وه‌ن و مووچه‌شیان پێ دراوه، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كى دروست نییه بۆ بارودۆخى ته‌ناهیى عێراق و دواتریش كاریگه‌ریى به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت ده‌بێت.
له 12ى ئه‌م مانگه، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا، بڕیارى كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان دا،
رۆیته‌رز ئاشكراى كرد كارمه‌ند و شاره‌زایانى بیانى له عێراق ده‌كشێنه‌وه و كاره‌كانیان جێده‌هێڵن، كه‌چى ئه‌وكات به‌رپرسێكى عێراقى نكۆڵى له‌و زانیارییانه كردبوو.