ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، جارێكی تر بنكه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نزیان كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه دووه‌م بنكه‌ی ئه‌تۆمییه كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئیسرئیله‌وه ده‌كرێته ئامانج.
به‌گوته‌ی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، له ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمیی ناوچه‌ی نه‌ته‌نزیان داوه. روون نه‌كراوه‌ته‌وه چ زیانێك به‌ر ئه‌و وێستگه‌یه گه‌یشتووه، میدیاكانی ئێرانیش له‌مباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان تا ئێسته بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیای ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌راك كه تایبه‌ته به ئاوی قورسی پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌م وڵاته.
كه‌ناڵی خه‌به‌ری ئێران ئاماژه‌ی دابوو كه دامه‌زراوه‌كانی ئاوی قورس به دوو مووشه‌ك پێكراون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه. هاوكات باسیان له‌وه كردووه كه هیچ شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری ئه‌تۆمی و ماده‌ی تیشكده‌ر ''رادیۆئه‌كتیڤ'' له‌و شوێنه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، پێشتر ره‌چاوی ئه‌و جۆره هێرشانه كراوه.
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و ئێران له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیی 13ی مانگه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی ئیسرائیل ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وته‌م رۆژی جه‌نگه و له رۆژانی رابردوودا ئیسرائیل جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده باڵاكانی ئێرانی كوشتووه، لانی كه‌م 15 زانای ئه‌تۆمی له‌ناو بردووه و ژماره‌ی كوژراوانی ئێران گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 500 كه‌س. هاوكات ژێرخانی سه‌ربازیی ئێرانی وێران كردووه. ئیسرائیل به فه‌رمی رای گه‌یاندووه كه ئاسمانی ئێرانی به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه.
له به‌رانبه‌ردا ئێران به‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیلی كردوون، ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كان هێڵی به‌رگریی ئیسرائیلیان بڕیوه و زیانیان به ئیسرائیل گه‌یاندووه و جگه له وێرانكردنی كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه، لانی كه‌م تا ئێسته 24 كه‌سی كوشتووه و سه‌تانی تری بریندار كردووه.