یه‌كه‌م گه‌شتی تایبه‌تیی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانی كه له ئیسرائیل گیریان خواردبوو، گه‌یشته ئەڵمانیا و بڕیاره ئه‌مڕۆ فڕۆکەیەکی تر هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانی بگوازێته‌وه. ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوودی له ئوردن وه‌رگرتووه و پێشتر هاووڵاتییانی له رێی وشكانییه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته گواستووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه، 171 هاووڵاتیی له رێگه‌ی گه‌شتێك له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن فڕین و له فرانكفۆرت نیشته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ره‌تی كرده‌وه گه‌شته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و گه‌شته كرابێت، به‌ڵكو گوتی گه‌شته‌كه بازرگانی بووه و 300 یۆرۆ له هه‌ر هاووڵاتییه‌ك وه‌رگیراوه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له گه‌شتێكی تری ئاسمانی، ژماره‌یه‌كی تر له هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانی كه له رێگه‌ی وشكانییه‌وه له ئیسرائیله‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئوردن، به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مه‌ریكاش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانی له ئیسرائیل پشتی به كه‌شتییه مه‌ده‌نییه‌كان به‌ستووه، له پاڵ ئه‌مه‌دا سوود له گه‌شتی ئاسمانیش وه‌رده‌گرێت.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل داوای له هاووڵاتییانی كردووه كه له لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌تی، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بكرێت.