ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، فڕه‌نسا و به‌ریتانیا، سبه‌ی هه‌ینی له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له جنێڤ كۆ ده‌بنه‌وه و گفتوگۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن.
عه‌ره‌بیه به پشتبه‌ستن به ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه، سه‌ره‌تا له جنێڤ له‌گه‌ڵ كایا كالاس به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆ ده‌بنه‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دانیشتنیان ده‌بێت.
وڵاتانی ئه‌وروپا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی بارگرژییه‌كان و فراوانبوونی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، رۆڵ بگێڕن له ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ترسیان هه‌یه دۆخه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هه‌مووان ده‌ربچێت.
تا ئه‌م ساته دۆناڵد تره‌مپ نه‌چووه‌ته ناو جه‌نگه‌كه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ڵوێسته‌كانی زۆر لایه‌نگرانه‌ن و ده‌رگای دیپلۆماسی دانه‌خستووه، ده‌یه‌وێت ئێران رازی بێت به‌و مه‌رجانه‌ی بۆی دیاری كردبوون كه بریتییه له كۆتاهێنان به پیتاندنی یۆرانیۆم.
وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت گره‌نتیی ته‌واو له ئێران وه‌ربگرن كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی بۆمب نییه، ئێرانیش پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه كه نیازی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه.
عه‌باس عێراقچی بڕیاره له ئیستانبوڵیش له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی وڵاتانی ئیسلامی به‌شداری بكات كه تایبه‌ت به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ به‌ڕێوه ده‌چێت.