ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل، له لێدوانى رۆژانه‌ى خۆیدا ده‌ڵێ، "ئه‌و شوێنه‌ى له نه‌ته‌نز شه‌وى رابردوو كراوه‌ته ئامانج، بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك به‌كار هاتووه".
ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى حوزه‌یران، له لێدوانێكى رۆژانه‌ى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران گوتى، "نه‌خۆشخانه‌ى سۆرۆكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كراوه‌ته ئامانج، ئێران به ئه‌نقه‌ست مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كات".
دواتر باسى هه‌ندێك ورده‌كاریى هێرشه‌كانى شه‌وى رابردوو ئیسرائیلى كرد بۆ سه‌ر ئێران و گوتى، "ئێمه له هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر شوێنه ستراتیجییه‌كان به‌رده‌وامین و كووره ئه‌تۆمییه‌كانى ئه‌راكمان كردووه‌ته ئامانج، 40 فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئیسرائیلى به‌شدارییان له هێرشه‌كانى سه‌ر ئێران كردووه و ده‌یان ئامانجیان پێكاوه".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه كرد، پێگه‌كانى دروستكردنى مووشه‌ك له‌لایه‌ن سوپاى ئیسرائیله‌وه كراونه‌ته ئامانج. ئینجا گوتى، "وێنه‌ى هه‌ندێك كاولكاریى له‌ناو ئیسرائیل وا ناكات له ئامانجه‌كانمان سڵ بكه‌ینه‌وه، چونكه كاولكارییه‌كان ئاوده‌دان ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانیش نامێنن".