سوپاى پاسدارانى ئێران له
راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "شوێنى فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان دیارى كردووه كه له هێرشه‌كه به‌شدارییان كردووه". هه‌روه‌ها سوپای پاسداران ده‌ڵێ، "بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه سه‌رچاوه‌ى هێزى ئه‌وان نییه، به‌ڵكو خاڵى لاوازییانه".
دواى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى حوزه‌یران، سوپاى پاسدارانى ئێران له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "له رێگه‌ى هه‌واڵگریى هێزه‌كانمانه‌وه شوێنى فڕینى ئه‌و فڕۆكانه‌مان دیارى كردووه كه به‌شدارییان له دوژمنكارییه‌كه كردووه، ئێسته له ژێر چاودێریدان".
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یش سوپاى پاسداران ده‌ڵێ، "زۆرى و بڵاوبوونه‌وه‌ى بنكه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ناوچه‌كه، سه‌رچاوه‌ى هێز نییه بۆ ئه‌وان، به‌ڵكو خاڵى لاوازیى ئه‌وانه".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا سێ بنكه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز و فۆردۆ و ئه‌سفه‌هانى كرده ئامانج.