گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "پشكنین بۆ زیانه‌كانى وێستگه‌ى فۆردۆ ده‌كه‌ین و له ئاینده‌دا ده‌زانین چیى به‌سه‌ر هاتووه". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه دوێنێ جارێكى تر سوپاى ئیسرائیل وێستگه‌ى ئه‌سفه‌هانى بۆردمان كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى حوزه‌یران، ئیفى دیفرین گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا باسى له زیانه‌كانى وێستگه‌ى فۆردۆ كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هێرشى كراوه‌ته سه‌ر، دیفرین ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد هه‌ندێك ده‌ڵێن ماده‌ى یۆرانیۆمه پیتنراوه‌كه له‌ناو چووه و هه‌ندێكى تر ده‌ڵێن ماده پیتنراوه‌كه گوێزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ، "ئێمه لێكۆڵینه‌وه و پشكنین بۆ زیانه‌كان ده‌كه‌ین و له ئاینده ده‌زانین چه‌نده".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "له سه‌ره‌تاى هێرشه‌كان، وێستگه‌ى ئه‌سفه‌هانمان كرده ئامانج، دوێنێش جارێكى تر كرایه‌وه ئامانج و له‌وانه‌یه به‌گوێره‌ى پێویست، جارێكى تریش بیكه‌ینه ئامانج".
گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل ده‌ڵى، "پێشتریش گوتمان چاكترین به‌رگریى هێرشكردنه".