له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكادا وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌ڵوێستى جیاوازیان هه‌یه، كه‌ناڵى
I24 ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، به‌ر له ماوه‌یه‌كى كورت له هێرشه‌كه، به‌ریتانیا ئاگادار كراوه‌ته‌وه، فڕه‌نسایش ئێواره كۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌ڵمانیایش داوا له ئێران ده‌كات په‌نا بۆ چاره‌سه‌رى دیپلۆماسى ببات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى حوزه‌یران، دواى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌ڵوێستى جیاوازیان هه‌یه، له‌وانه كه‌ناڵى I24 له سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسه‌وه ئاشكراى كردووه، به‌ر له هێرشه‌كه به‌ریتانیا ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و وڵاته به‌شداریى هێرشه‌كه‌ى نه‌كردووه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستى ئه‌ڵمانیایش، ئه‌مڕۆ فریدیش میرتس راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ، "داوا له ئێران ده‌كه‌ن یه‌كسه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دیپلۆماسى". میدیاكانى فڕه‌نسایش ئاشكرایان كردووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى فڕه‌نسا بۆ تاوتوێى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كۆ ده‌بێته‌وه".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رسێ وێستگه‌ى ئه‌تۆمیى فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئه‌سفه‌هان.