به‌رپرسانى هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزیان راگه‌یاندووه، دواى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، هه‌وڵ دراوه له عێراق و سووریا هێرش بكرێته سه‌ر سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریكا ئاگادارى جموجۆڵییه‌كان بووه، به‌ڵام هیچ هێرشێكى كرده‌نى نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23 ى حوزه‌یران، رۆژنامه‌ى
نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى زانیاریى له به‌رپرسانى سوپا و هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریكا ده‌ست كه‌وتووه، گوایه چاودێریى جووڵه‌ى میلیشیاكانى ئێرانیان كردووه كه هه‌وڵیان داوه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه و سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هه‌مان جووڵه له سووریایش هه‌بووه.
به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه، هیچ هێرشێك ئه‌نجام نه‌دراوه و له هه‌مان كاتیش‌دا هێزه عێراقییه‌كان كۆششێكى زۆر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له‌و جۆره هێرشانه بكه‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ى هه‌مان بابه‌ت، دوایین جار دۆرۆسى شیا نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، هۆشداریى به ئێران و میلیشیاكانى دا به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر بنكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌رنا به توندى به‌رپه‌رچیان ده‌درێته‌وه.