جه‌ى دى ڤانس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی دا، به دواى یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌ى ئێران ده‌گه‌ڕێن و یه‌كێكه له‌و بڕگانه‌ى كه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئێران قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و یۆرانیۆمه هه‌ر چۆنێك بێت، ئه‌وا ئێران تواناى نه‌ماوه له بوارى دروستكردنى چه‌ك به‌كارى بهێنێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران،
جه‌ى دى ڤانس جێگرى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ئه‌مه‌ریكى، باس له‌و یۆرانیۆمه پیتێنراوه ده‌كات كه گوایه به‌ر له هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته بۆ شوێنێكى نادیار گواستوویه‌نه‌ته‌وه. جه‌ى دى ڤانس ده‌ڵێ، "كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه رێكاریى پێویست بۆ ئه‌م بابه‌ته بگرینه‌به‌ر، له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا ئه‌مه یه‌كێك ده‌بێت له‌و بابه‌تانه‌ى ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤانس دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئێران ئه‌و توانایه‌ى نه‌ماوه ئه‌و یۆرانیۆمه له پیشه‌سازیى دروستكردنى چه‌ك به‌كار بهێنێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى نیویۆرك تایمز گوتوویه‌تى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى فۆردۆ به ته‌واوى له‌ناو نه‌براوه، به‌ڵام زیانێكى توندى به‌ركه‌وتووه. ڤانس وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "نازانم به ته‌واوى جیاوازى له نێوان زیانى توند و له‌ناوبردنى ته‌واو چییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من ده‌یزانم ئه‌وه‌یه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێرانمان سست كردووه".
دوێنێ ئه‌مه‌ریكا هێرشى كرده سه‌ر سێ وێستگه‌ى ئه‌تۆمى ئێران "فۆردۆ، نه‌ته‌نز، ئه‌سفه‌هان". به‌رپرسانى ئێران باسیان له‌وه كرد ئه‌و یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌ى له وێسته‌گه‌ى فۆردۆ هه‌بوو، دوو رۆژ به له هێرشه‌كه بۆ شوێنێكى تر گوێزراوه‌ته‌وه.