هه‌رچه‌نده ئێران پێشتر گوتبووى به‌ر له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه، یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌ى وێستگه‌ى فۆردۆی گواستووه‌ته‌وه، نوێنه‌رى ئێران له ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌مان له ئه‌نجامى هێرشه‌كه زیانێكى ترسناكى پێگه‌یشتووه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران، ره‌زا نه‌جه‌فى نوێنه‌رى ئێران له
ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌ڵێ، "یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌مان له ئه‌نجامى هێرشه‌كه، زیانى ترسناكى پێگه‌یشتووه". ئه‌م لێدوانه‌ى ره‌زا نه‌جه‌فى دواى ئه‌وه دێت، پێشتر به‌رپرسانى ئێران گوتبوویان به‌ر له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا، یۆرانیۆمى پیتێنراومان بۆ شوێنێكى تر گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ جه‌ى دى ڤانس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ى پێشترى به‌رپرسانى ئێران وه‌ستا و گوتى، "به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یۆرانیۆمه ده‌كه‌ین". دووپاتیشى كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن. كه‌چى رۆژنامه‌ى یه‌دیعوت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى باسى له‌وه كردووه، به‌رپرسانى ئیسرائیل پێیانوایه 80-90% ماده‌ى یۆرانیۆمى پیتێنراوى ئێران له‌ناوچووه.