مه‌شعان جبوورى سیاسه‌تمه‌دارى عێراق، دوو سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر جاسم عه‌بوود عومه‌یرى بڵاو كردووه‌ته‌وه و له یه‌كێكیان ئاشكراى ده‌كات، سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى پێى گوتووه، "ده‌ستوور چییه ؟ ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندوویه‌تى". جبوورى سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه ده‌دات و ده‌ڵێ، "گه‌وره‌ترین كاره‌سات ئه‌وه‌یه پارێزه‌رى ده‌ستوور ببێته پووچه‌ڵكه‌ره‌وه‌ى ده‌ستوور".
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران، چه‌ند په‌یامێكى مه‌شعان جبوورییان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ره‌خنه‌ى له جاسم عه‌بوود عومه‌یرى سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵى گرتووه. له په‌یامێكیان مه‌شعان جبوورى ده‌ڵێ، "سه‌رۆكى دادگا به پوختى به منى گوت: ده‌ستوور چییه، ئه‌مه ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندوویه‌تى، نوێنه‌رایه‌تیى ویستى عێراقییه‌كان ناكات، من به‌و شێوه‌یه لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌م كه پێموایه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له، نه‌ك ئه‌وه‌ى دوژمنانى عێراق لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ن".
دواتر مه‌شعان سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه ده‌خاته روو و ده‌ڵێ، "ئه‌مه قسه‌ى كه‌سێكه كه گریمانه ده‌كرێت چاودێرى ده‌ستووریى بۆ یاساكان بكات. چ كاره‌ساتێك له‌وه گه‌وره‌تره پارێزه‌رى ده‌ستوور، ببێته پووچه‌ڵكه‌ره‌وه‌ى ده‌ستوور".
له په‌یامێكى تریشدا جبوورى باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه، په‌ناى بردووه‌ته به‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئه‌و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساكان ناشێت. جبوورى ده‌شڵێ، "سوپاس بۆ دادوه‌رانى ئه‌ندام له دادگاى فیدراڵى كه ده‌ستتان له‌كار كێشایه‌وه، وه‌ك به‌رگرییه‌ك له شكۆى دادگاكه".
جبوورى ئه‌و نووسراوه‌شى داناوه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه ئاراسته‌ى سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى كراوه، تێیدا روونى كردووه‌ته‌وه، نابێت لایه‌نه سیاسییه‌كان له مشتومڕه یاساییه‌كان به‌شدار بن، چونكه ئه‌مه بوارێك بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى دادوه‌رى ده‌ڕه‌خسێنێت.