باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر، هۆشدارییه‌كى به ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوه كه له شوێنى خۆیان بمێننه‌وه تا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش "به هۆكارى وریایى و ئاگاییه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر، هۆشداریى به ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوه و پێیان ده‌ڵێ، "تا كاتێكى تر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، له شوێنى خۆتان بمێننه‌وه".
به‌گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، پێشبینى ده‌كرێت له كاردانه‌وه‌كانى ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته سه‌رى، هێرش بكاته سه‌ر بنكه و سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ییه‌كى سه‌ربازیى گه‌وره‌ى له قه‌ته‌ر هه‌یه، ئه‌ویش سه‌ربازگه‌ى "عوده‌ید"ه كه پێشتر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ لێدانى عێراق و ئه‌فغانستان به‌كار هاتووه.