هادى سه‌لامى په‌رله‌مانتارى عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و كه‌مته‌رخه‌مى، له دادگا سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى تۆمار كراوه، هۆكاره‌كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ش مووچه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران، هادى سه‌لامى له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى كردووه، په‌رله‌مان سكاڵایه‌كى دژى حكوومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق تۆمار كردووه. سه‌لامى ده‌ڵێ، "په‌رله‌مان سكاڵایه‌كى تۆمار كردووه له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى، هۆكاره‌كه‌ش گه‌نده‌ڵى و لێكدانه‌وه و كه‌مته‌رخه‌مییه".
سه‌لامى روونیشى ده‌كاته‌وه، "وه‌زاره‌تى دارایى مووچه‌ى خانه‌ى به‌ساڵاچووانى خه‌رج نه‌كردووه كه مانگانه برى 60 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر كه‌سێك"، سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ، "حكوومه‌ت سه‌رپێچیى ماده‌ى 62ى ده‌ستوورى كردووه، هه‌روه‌ها سه‌رپێچى یاساى كارگێڕى دارایى كردووه كه به ژماره شه‌ش له ساڵى 2019دا ده‌رچووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش پێشێلى یاساى بودجه‌ى 2023ى كردووه، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ریى نه‌رێنییان بۆ ژیانى هاووڵاتییان هه‌بووه".