ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا، په‌یامێكى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ى كه‌نیسه‌ى مار ئیلیاس بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، توركیا رێگه نادات جارێكى تر سووریا ناسه‌قامگیر بكرێت و گرووپه تیرۆریستییه‌كانى (ئه‌وانی تر) په‌لكێشى ناسه‌قامیگریى بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران،
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "رێگه ناده‌ین جارێكى تر سووریا بۆ ناسه‌قامگیرى په‌لكێش بكرێت به هۆى رێكخراوى تیرۆریستى (ئه‌وانی تر)، به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانى حكوومه‌تى سووریا له كۆششه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
ئه‌ردۆغان له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "مه‌به‌ست له‌و كاره تیرۆریستییه چه‌په‌ڵه ئه‌وه‌بوو ئاسایشى سووریا و ته‌بایى ناوخۆ و كولتوورى پێكه‌وژیان و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه تێكبدرێن".
شه‌وى رابردوو كرده‌یه‌كى تیرۆریستیى خۆكوژى له كه‌نیسه‌ى مارئه‌لیاس رووى دا، 25 كه‌س كوژران و 63 كه‌سیش بریندار بوون.