ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوز له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، دواى هۆشداریى ئه‌مه‌ریكا بۆ بوونى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا، هێزێكى تایبه‌تى هه‌سه‌ده ره‌وانه‌ى دیمه‌شق كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى
ئیره‌م نیوز له راپۆرتێكى تایبه‌تدا ئاشكراى كردووه، هێزێكى تایبه‌ت "كۆماندۆ"ى هێزه‌كانى سووریا دیموكرات، ره‌وانه‌ى دیمه‌شق كراون، ئه‌ركیان پاراستنى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سووریایه. دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرابوو ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ى تۆماس باراك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق، هۆشداریى داوه له‌وه‌ى ژیانى ئه‌حمه‌د شه‌رع له مه‌ترسیدایه.
دواى ئه‌وه‌ى داواى له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" كردووه، ئه‌ركى پاراستنى شه‌رع له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌سه‌ده‌یش داواكه‌ى به‌جێ گه‌یاندووه، له قۆناغى یه‌كه‌مدا 100 چه‌كدارى كۆماندۆى ره‌وانه‌ى سووریا كردووه كه ئه‌م چه‌كدارانه به به‌هێزترین تیمى هه‌سه‌ده داده‌نرێن. ئیرم نیوز باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و چه‌كدارانه كاتێك گه‌یشتوونه‌ته دیمه‌شق، له شه‌قامه‌كان بینراون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌سه‌ده هێزى تریش ره‌وانه بكات.