ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئیسرائیل "مۆساد" هۆشداریى به ئێرانییه‌كان ده‌دات، له به‌رپرسانى سوپاى پاسدارانى ئێران و كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانیان و بنكه‌كانیان، نزیك نه‌بنه‌وه، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌م هۆشدارییه بۆ پاراستنى خه‌ڵكى سڤیله.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران مۆساد له
"ئێكس" به فارسى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داواى له دانیشتووانى ئێران كردووه، له شوێنى به‌رپرسانى گه‌وره‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران و كاروانى ئۆتۆمبیله‌كانیان نزیك نه‌بنه‌وه، مۆساد ده‌ڵێ، "هاووڵاتیانى ئازیز، ده‌زانن ئێمه ئه‌وپه‌ڕى كۆشش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى، ئێوه ئازارتان پێ نه‌گات"
مۆساد ورده‌كاریى له‌سه‌ر هۆشدارییه‌كه روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "جه‌نگى ئێمه له دژى كۆمارى ئیسلامى سه‌ركوتكاره، بۆیه هه‌ندێك رێنوێنى ده‌ده‌ین بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى ئێوه، تكایه له ئه‌ندامانى سوپاى پاسداران دوور بكه‌ونه‌وه، به تایبه‌تى ئه‌فسه‌ره‌كانیان، بنكه‌كانى پاسداران و هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له ئۆتۆمبیله‌كانى سه‌ر به رژێم، ئه‌گه‌ر له نزیكى ئێوه پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى یان نامه‌یه‌كى له‌ناكاوى له سوپاى پاسدارانه‌وه بۆ هات، تكایه لێى دوور بكه‌ونه‌وه".
له 13ى ئه‌م مانگه تا 24 ئێران و ئیسرائیل شه‌ڕێكى قوڕسیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند و له‌و ماوه‌یه ئیسرائیل ده‌یان به‌رپرسى باڵاى سوپاى پاسدارانى كوشت.