زانكۆى ئێران بۆ زانسته‌كان و ته‌كنه‌لۆجیا راى گه‌یاند، سوله‌یمان سوله‌یمانى زاناى ئه‌تۆمى له هێرشه‌كانى ئیسرائیل كوژراوه، سوپاى ئیسرائیلیش ده‌ڵێ، "له ماوه‌ى رابردوودا 11 زاناى ئه‌تۆمی ئێرانمان كوشتووه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران، زانكۆكەى ئێران
رای گه‌یاندووه سوله‌یمان سوله‌یمانى كه ده‌رچووى به‌شى ئه‌ندازه‌ى كیمیا بووه ، له نێو ئه‌و زانایانه بووه له بوارى ئه‌تۆمى كاریان كردووه و له هێرشه‌كانى ئیسرائیل كوژراوه.
هاوكات سوپاى ئیسرائیل ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى شه‌ڕى 11 رۆژه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئیفى دیفرین گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل باسى له‌وه كردووه له رۆژانى شه‌ڕدا ئیسرائیل 11 زاناى ئه‌تۆمى ئێرانى كوشتووه.
له 13ى ئه‌م مانگه ئیسرائیل هێرشێكى كتوپڕى بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام دا و ده‌یان كه‌سى له به‌رپرسانى سه‌ربازى و سوپاى پاسداران و زانایانى ئه‌تۆمى كوشت، به‌ڵام ئێران به یه‌كه‌وه هه‌موو كوژراوه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه.