دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى داوا له عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كات ددان به سه‌ركه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا بنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دووپاتى له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كرده‌وه و ئێرانى به دۆڕاو وه‌سف كرد و باسى ئه‌وه‌یشى كرد ئیسرائیل زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه، تره‌مپ گوتى، "داوا له خامنه‌یى ده‌كه‌م ددان به سه‌ركه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا بنێت". دۆناڵد تره‌مپ له هه‌مان كۆنگره گوتیشى، "هیچ ماده‌یه‌كى ئه‌تۆمى له ئێرانه‌وه نه‌گوێزراوه‌ته‌وه، ئێران به هێرشه‌كانى ئێمه چه‌ندان ملیار دۆلارى له ده‌ست داوه".
تره‌مپ هه‌ر له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه دا، به هێرشه‌كان ئێران بۆ ساڵانێك ناتوانێ چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت و گوتیشى، "به‌ر له 25 ساڵ به‌ر له‌وه‌ى بێمه ناو سیاسه‌ت گوتوومه نابێت ئه‌و وڵاته چه‌كى هه‌بێت، ئه‌گه‌ریش ئێران دووباره ده‌ست به پیتاندنى یۆرانیۆم بكاته‌وه، ئه‌وا منیش بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه جارێكى تر بۆردمانى ئێران بكه‌مه‌وه".