هاوپه‌یمانى نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات راى گه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو هیچ كاندیدێكى تایبه‌تى نییه، به‌ڵكو ده‌نگ به‌و كاندیدانه‌ى تر‌ى هاوپه‌یمانى هێزه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن، كه به شیاویان ده‌زانن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران هاوپه‌یمانى نه‌سر له
راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، هیچ كاندیدێكى تایبه‌تى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن نییه. له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، "نه‌سر بێ كاندیدى تایبه‌ت به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ته‌نیا به‌وه واز ده‌هێنێ پشتیوانى له‌و كاندیدانه بكات كه به شیاو و به توانیان ده‌زانێت له لیستى هاوپه‌یمانى لایه‌نه‌كانى ده‌وڵه‌ت (قیواى ده‌وڵه‌ت)".
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه نه‌سر ره‌تى ده‌كاته‌وه، "به‌شدارى به‌و كاندیدانه بكات، كه به پاره‌ى سیاسى به‌ڕێوه ده‌چێت و مكوڕبوونى نییه بۆ سه‌پاندنى بنه‌ما یاساییه‌كان، كه رێگر بن له یاریكردن و كڕینى ده‌نگ و به‌كارهێنانى پاره‌ى گشتى و بیانى، خراپ به‌كارهێنانى داهاته‌كانى ده‌وڵه‌ت".
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، "كێشى قه‌واره‌یه‌كى سیاسى په‌یوه‌ست نییه به قه‌باره‌ى له هه‌ڵبژاردن كه پێوانه‌ى دروستى نییه".
هاوپه‌یمانى لایه‌نه نشتیمانییه‌كانى ده‌وڵه‌ت "قیواى ده‌وڵه‌ت" له هاوپه‌یمانى نه‌سر و ره‌وتى حیكمه پێكهاتووه.