دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانى خۆى له دوایین وتارى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌رده‌بڕێت كه تێیدا گوتبووى، "به‌سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتین". ترەمپ ده‌ڵێ، "ده‌مویست سزاكان سووك بكه‌م به‌ڵام به هۆى لێدوانه‌كه‌ى خامنه‌یى ئه‌و كاره‌م نه‌كرد".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران دۆناڵد تره‌مپ
په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى ئه‌وه‌ى كردووه، چۆن ده‌كرێت پیاوێكى وه‌ك خامنه‌یى راست نه‌كات و بڵێ، "ئێمه له شه‌ڕدا به‌سه‌ر ئیسرائیل سه‌ركه‌وتووین". تره‌مپ باس له‌وه‌یش ده‌كات كارى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خامنه‌یى له كوشتن رزگار بكات و ده‌ڵێ، "ده‌بووایه سوپاسم بكات".
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندان جار تره‌مپ هێرش ده‌كاته سه‌ر خامنه‌یى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئاشكراى ده‌كات، به نیاز بووه به‌شێك له سزاكان له‌سه‌ر ئێران سووك بكات، به‌ڵام به هۆى لێدوانه‌كه‌ى خامنه‌یى ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێ، "له چه‌ند رۆژى رابردوو كارم بۆ ئه‌وه ده‌كرد هه‌ندێك له سزاكان هه‌ڵبگرم، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تێك به ئێران بدرێت به خێرایى ببوژێته‌وه، به‌ڵام له برى ئه‌مه لێدوانێكى پڕ له تووڕه‌یى و رق و قێزه‌وه‌ن درا، بۆیه ده‌ست به‌جێ هه‌موو كارێكم بۆ سووككردنى سزاكان وه‌ستاند".