میدیاى ئیسرائیلى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، یسرائیل كاتس وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل پلانێكى نوێى له دژى ئێران داناوه و ئه‌مه له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت به‌رپرسانى ئیسرائیل، نیگه‌رانن ئێران درۆنى پێشكه‌وتووى چینى بكڕێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
I24ى ئیسرائیلى ئاشكرایان كردووه، یسرائیل كاتس وه‌زیرى به‌رگریى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سوپاى ئیسرائیل كۆبووه‌ته‌وه و باسى له "پلانێكى جێبه‌جێكردن" كردووه. به‌گوێره‌ى پلانه نوێیه‌كه‌ى كاتس ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سوپاى ئیسرائیل زاڵبوونى خۆى له بوارى ئاسمانى بپارێزێت، رێگه به ئێران نه‌دات له بوارى ئه‌تۆمى و مووشه‌ك پێش بكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگارى ئێران ببنه‌وه له هاوكاریكردنى"گرووپه تیرۆریستییه‌كان" ئه‌وانه‌ى دژ به ئیسرائيلن.
هه‌ر
میدیاى ئیسرائیلى له هه‌واڵێكى تر باسیان له‌وه كردووه، نیگه‌رانییه‌ك هه‌یه له‌وه‌ى ئێران فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى چینى ده‌ست بكه‌وێت، چونكه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى چینى كردووه.